سەردێڕ:

سودانی: پێویستە هەنگاوەکانی چاکسازیکردن لە دامودەزگاکان خێراتر بکرێن

PM:09:21:14/11/2024

832 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جەخت لەسەر خێراکردن و تەواوکردنی هەنگاوەکانی داڕشتنەوەی دامودەزگاکانی حکومەت دەکەنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ لیژنەی باڵای رێکخستنەوەی دامودەزگاکانی حکومەت کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان لەبارەی چاکسازیکردن ئەنجام داوە.

وتیشی، هەنگاوەکانیان بۆ چاکسازیکردن لە کەرتە جیاوازەکاندا بەردەوام دەبێت، بەپێی ئەو بەرنامەیەی کە داڕێژراوە.

هاوکات، سودانی داواشی کرد کە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە تایبەتمەندەکان بکرێت لە پڕۆسەی چاکسازییەکاندا، بە مەبەستی داڕشتنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ سەرجەم دامودەزگاکان بەجۆرێک لەگەڵ ئامانجەکانی دەوڵەتدا بگونجێت و لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان بێت لە عێراقدا.













گەلەری