PM:05:42:14/11/2024
1292 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٥٠ سەربازی ئۆکرانیا لە پارێزگای کورسک گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کۆی گشتی ئەو سەربازانەی لەو پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە گەیشتە ٣٢ هەزار و ٥٠٠ کەس.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگریی روسیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، هێرشی هێزەکانیان بۆ سەر گوندو شارۆچکەکانی سنووری ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.
باس لەوەش کراوە، کۆی زیانەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە سەرەتای هێرشەکانیانەوە
بۆ سەر رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا تا ئێستا ٣٢ هەزار و ٥٠٠ سەرباز
گیانیان لەدەستداوە، ٢٠٢ تانک و سەدان زرێپۆش و تۆپخانە و موشەک هەڵگر و سیستەمی بەرگری
ئاسمانی و ٦٢ وێستگەی جەنگی ئەلیکترۆنی تێکشکێنراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە دوو ساڵە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا
بەردەوامی هەیە و تا دێت هەردوولا هێرشەکانیان بۆسەر یەکتر چڕدەکەنەوە، بەو
هۆیەشەوە بە هەزاران کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە و بە هەزارانی دیکەش
برینداربوون.