PM:11:20:13/11/2024
1796 جار خوێندراوەتەوە
دواى سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەى ئەمریکادا دۆناڵد ترەمپ سەردانى کۆشکی سپى کرد و لەگەڵ جۆ بایدن باسیان لە دەستاودەستکردنى دەسەڵات کرد، بایدنیش پشتیوانیی خۆی بۆ رادەستکردنى دەسەڵات بەشێوەیەکی ئاشتیانە بۆ ترەمپ دەربڕی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و جۆ بایدن، کە ماوەیەکی زۆرە رکابەری سیاسین، بۆ یەکەمجار لە دوای ئەوەی ترەمپ هەفتەی رابردوو سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە کۆشکی سپى کۆبوونەوە و هەردووکیان بەڵێنی گواستنەوەی دەسەڵاتیان دا لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا بە ئاسانی و بەشێوەیەکی ئاشتیانە.
بایدن بەخێرهاتنى
ترەمپى کرد و وتی، ئەوان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەن، گواستنەوەی دەسەڵات
بەشێوەیەکی نەرم و ئاشتیانە هەبێت.
ترەمپیش باسی
لەوەکرد، سیاسەت سەختە، لە زۆر حاڵەتیش سیاسەت جیهانێکی زۆر خۆش نییە، بەڵام ئەمڕۆ
جیهانێکی خۆشە و زۆر پێزانینی هەیە بۆ گواستنەوەی دەسەڵات کە بەم شێوەیە نەرم و بێ
گرفت بێت.