سەردێڕ:

ئێران: لەگەڵ ئەمریکا کار لەسەر کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانمان دەکەین

PM:03:27:13/11/2024

1036 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکادا کار لەسەر ناکۆکییەکانی نێوانیان دەکەن و تاوەکو باجی زیاتر نەدەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکانیدا ڕایگەیاند، پێویستە ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەمریکادا کەمبکەنەوە بۆ ئەوەی باجی زیاتر نەدەن.

باسی لەوەش کرد، هەندێکجار جیاوازیەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا زۆر بنەڕەتین و ئەگەری گۆڕان و چارەسەرکردنیان زەحمەتە، بەڵام گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات هەمیشە بەردەوامن.

وتیشی"سیاسەتی گوشاری ئەمریکا پەیوەست بە گەمارۆکان و بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە کۆتاییدا شکست دەهێنێت".

لە بەرامبەردا پێشتر حکومەتی ئێران رایگەیاند، پێویستە ترەمپ دەستبەرداری سیاسەتەکانی پێشووی بێت، چونکە حکومەتی ئێران ئەو سیاسەتانە بە هەڵە دەزانێت.

هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ڕێگە بە تاران نەدات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و بەڵێنیدا تا بتوانێت چەکی ئەتۆمی لاواز بکات، و ڕێگە نەدات بەدەربازبوون لە گەمارۆکان.













گەلەری