PM:03:32:12/11/2024
1984 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەمڕۆ کۆریای باکوور پەیماننامەی بەرگری هاوبەشی لەگەڵ روسیا پەسەند کرد کە بەپێی ئەو پەیماننامەیە هەر وڵاتێکیان بکەونە جەنگەوە وڵاتەکەی دیکەش بەشدار دەبێت.
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەش کردووە، پەیماننامەکە بە فەرمی لەلایەن کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوورەوە دەرچووە و بە هەڵوێستی خۆی پەسەند کراوە.
ئەوەش خراوەتە روو، هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانتارانی روسیا بە کۆی دەنگ دەنگیان دا بۆ پەسەندکردنی پەیماننامەکە و دواتر لەلایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری روسیا واژۆ کرا.
هاوکات بەپێێ ئەو پەیماننامەیە، کۆریای باکوور بوو بە
یەکێک لە دیارترین ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا
دەکات.
هەروەها،ڕێککەوتنەکە،
هەردوو وڵات پابەند دەکات بەوەی بەبێ دواکەوتن هاوکاری سەربازی بەردەوامی یەکتر
بکەن لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بۆ سەر هەر کامێکیان.