AM:11:52:12/11/2024
1160 جار خوێندراوەتەوە
لیوای وەڵامدانەوەی خێرای عێڕاق ڕایگەیاند، لەم دواییانەدا ١٥٥٠ کەس بە تۆمەتی هەبوونی کەیسی گەندەڵی و مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە لیوا سامر حسینی فەرماندەی فەوجی وەڵامدانەوەی خێرای عێراق ڕایگەیاند، بەپێی داتاکان هێزەکانیان توانیویانە لە ماوەی ڕابردوودا ١٤٠٠ کەسیان بە تۆمەتی گەندەلی و مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن و ڕاپێچی دادگا بکرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ١٥٠ کەسی دیکە بە تۆمەتی جیا جیا دەستگیرکراون و وتیشی
لیوای وەڵامدانەوەی خێرا رۆڵێکی گرنگ دەبین لە فەراهەمکردنی ئەمن و ئارامی و
چەسپاندنی یاسا.