سەردێڕ:

عێراق و ئێران رێکەوتنێکی نوێیان ئەنجامدا

AM:10:12:12/11/2024

1752 جار خوێندراوەتەوە

میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردەوە، ئێران و عێراق رێکەوتنێکی نوێیان ئەنجامداوە لە بواری ئابوری و ئاسایشی نێوانیان بۆ چاودێریکردنی دۆخی ناوچەکە و سنووری نێوان هەردوو وڵات.


ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاژانسی هەواڵى فارس ئاماژەی بەوەکرد، لە سەردانەکەی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بۆ تاران و کۆبونەوەی لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران رێکەوتنێکی نوێ هاتوەتە ئاراوە لەنێوان هەردوو وڵات.

باسی لەوەشکرد، رێکەوتنەکە چاودێری دۆخی ناوچەکە و سنووری نێوان هەردوو وڵات دەکات لەگەڵ دۆخی ئابووری و ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتیش دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەر لە سەردانەکەدا ئەعرەجی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران باسیان لە رێکەوتنە ئەمنیەکەی ساڵی رابردووی نێوانیان کردووە کە بۆ رێگریکردن لە قاچاخ و بارزگانی مادەی هۆشبەر و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان کراوە.













گەلەری