سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: رووبەری چاندنی برنج زیاد دەکەین

PM:02:35:11/11/2024

1072 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، لە ١٥ـی ئەم مانگەوە وەرزی بە بازاڕکردنی برنج دەست پێدەکات و تاوەکو ١٥ـی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا وەرزی بەبازاڕکردنی بەرهەمی برنجی ئەمساڵی جوتیاران دەست پێدەکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، حکومەتی عێراق ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و پێدانی بنەتۆوی کوالێتی بەرز، هاوکات ناساندنی رێگە و تەکنەلۆژیای نوێ لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێریدا بۆ سوودمەندبوونی جوتیاران.

ئەوەش خراوەتە روو، بۆ ئەمساڵ رووبەری زەوی تەرخانکراوی تایبەت بە چاندنی برنجیان لە ١٠ هەزار دۆنمەوە بۆ ١٥٠ هەزار دۆنم زەوی زیاد کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق بەردەوام پاڵپشت و هاندەری جوتیارانە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی بڕ و کوالێتی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان.













گەلەری