PM:07:12:10/11/2024
1468 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەمڕۆوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا و بۆ ١٠٠ لیتر ١٥ هەزار دینار وەدەگرن و بۆ بەرمیلێکیش ٣٠ هەزاە دینارە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەن بەسەر هاوڵاتیاندا و بڕی نەوتەکە ١٠٠ لیتر واتە نیوبەرمیل دەبێت بۆ هەر خێزانێک و بەرامبەر هەر ١٠٠ لیترێکیش تەنها ١٥ هەزار دینار لە خەڵک وەردەگرن.
ئاماژە بەوەش کراوە، کۆمپانیاکانی دابەشکردنی سووتەمەنی راسپێردراون
بە ئەرکی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا.
بەپێچەوانەى حکومەتى عێراقەوە، حکومەتى
هەرێم ١١ ساڵە هیچ بڕە نەوتێکى دابەشنەکردووە و چەند ساڵێکە بە پارەیەکى زۆر
بەرمیلێک نەوت دەفرۆشێت بە هاوڵاتیان، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوت دەدات بە ١٠٤ هەزار
دینار و بەوهۆیەشەوە زۆربەى هاوڵاتیان رەتیانکردووەتەوە نەوت لە حکومەت بکڕن.