سەردێڕ:

رووسیا: ئامادەین گوێ لە پێشنیارەکانی ترەمپ بگرین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا

PM:10:30:09/11/2024

2008 جار خوێندراوەتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە گوێ لە پێشنیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بگرێت سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا.


سێرگێی ریابکۆڤی، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا رووسیا هیچ بنەمایەک نابینێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکادا سەبارەت بە سەقامگیری، بەڵام ئامادەن گوێ لە پێشنیارەکانی ترەمپ بگرن لەبارەی بەرقەراربوونی سەقامگیرییەوە.

باسی لەوەش کردووە، هێشتا مەترسیی زیانگەیاندن بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە، ئەگەر سەرمایەکانی رووسیا دەستیان بەسەردا بگیرێت یاخود واشنتن ببێتە هۆی فراوانبوونی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا.

لای خۆشیەوە، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ سورە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکرانیا و کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا.

پێشتریش ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا رایگەیاندبوو، پێشوازیی لە هەوڵەكانی ترەمپ دەكات بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و رووسیا و كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا.













گەلەری