سەردێڕ:

لە داهاتوویەکی نزیکدا ترەمپ و سودانی کۆدەبنەوە

AM:08:27:09/11/2024

1276 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپی کاندیدی سەرکەوتووی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و تێیدا هەردوولا جەختیان لە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە.


لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ترەمپ و گەلی ئەمریکا بە گشتی کرد بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

هاوکات، هەردوو لا جەختیان کردەوە لە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بەتایبەت لە بواری ئەمنی، بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوانیشیان لە بوارەکانی ئابووری، دارایی، وزە و تەکنەلۆجیا.

هەو لەو پەیوەندییەدا، سودانی و ترەمپ رێککەوتن لەسەر ئەوەی پێکەوە هەماهەنگی بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

لای خۆشییەوە، ترەمپ خواستی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا دەربڕی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و کارکردن لەسەریان.













گەلەری