سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانى: دابەزینى نرخى نەوت کاریگەری لەسەر مووچەى ساڵی داهاتوو نابێت

PM:10:32:08/11/2024

2524 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، دابەزینى نرخى نەوت کاریگەری لەسەر خەرجى بەکاربردن لە بودجەى ساڵى داهاتوو بەتایبەت مووچە نابێت.


مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق بە رۆژنامەى سەباحی راگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بودجەی بەکاربردن نابێت و کاریگەرییەکەی تەنها لە بودجەی وەبەرهێناندا دەبێت و ئەویش سنووردار دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بودجەی گشتی کاتێک ئامادە دەکرێت، بەهۆی پشتبەستن بە نرخی گریمانەیی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕی جیهانیدا، رووبەڕووی کێشەی چاوەڕوانکراو دەبێتەوە.
باسی لەوەش کرد، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەزۆری بە گریمانەیەک جێبەجێ دەکرێت یان کورتهێنانی خۆپارێزیی کە لەڕێگەی قەرزی ناوخۆیی یان دەرەکییەوە دارایی دەکرێت، بۆ دڵنیابوون لە سنووری خەرجییەکانی حاکیمە وەک مووچە و کرێ، کە بە تەنیا نزیکەی ٥٠٪ـی
 خەرجییە گشتییەکانی ساڵانە پێکدەهێنن.


 













گەلەری