سەردێڕ:

سێ میوەی پاییزە کە تەندروستی پێست باشتر دەکەن

PM:01:15:08/11/2024

2220 جار خوێندراوەتەوە

زانراوە کە هەریەک لە چوار وەرزی ساڵ بە سەوزە و میوە جیاوازەکانی تایبەتمەندە، کە هەموو ئەمانە یارمەتیدەرن لە پاراستی تەندروستیمان.


لە ماڵپەڕی "realsimple" بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە دیارترین ئەو میوە پاییزانە دەکات کە تەندروستی پێست باشتر دەکەن، ئەوانیش بریتین لە:

١. کولەکەی زەرد

یەکێکە لە باشترین خۆراکەکانی ئەم وەرزە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، ڤیتامین A و ڤیتامین C کە تەندروستی پێست باشتر دەکات، خانەکانی پێست لە تێکچوون دەپارێزێت.

٢. سێو

هەر سێوێک نزیکەی پێنج گرام ڕیشاڵی تێدایە، واتە ٢٠%ی بڕی پێشنیارکراوی ڕیشاڵی تێدایە، جگە لە ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم، ئەمەش کاردەکات بۆ نەرمکردنی پێست و ڕزگاربوون لە پەڵەکانی پێست.

٣. هەنار

هەنار میوەیەکی سودبەخشە، چونکە پڕە لە دژە ئۆکسان و ڕیشاڵی پریبایۆتیک و پۆلیفینۆل و ڤیتامین سی، ئەمەش وایکردووە هەنار ببێتە خۆراکی گونجاو بۆ سەرما و وەرزی ئەنفلۆنزا کە بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات و تەندروستی پێست باشتر دەکات.














گەلەری