AM:11:04:08/11/2024
1000 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی نۆک لە جوتیاران و وەرزی بەبازاڕی کردنی جۆی خۆماڵی دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ هەینی حەیدەر نوری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازرگانی کردنی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی جۆ لە جوتیارانی نەجەف و کوفە و لە پارێزگاکانی دیکەش دەست بە وەرگرتنی جۆ دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم وەرزی
بەبازاڕکردنەی نۆک هاوشێوەی ساڵنی رابردوو سەرکەوتوو دەبێت و عێراق گەیشتووەتە ئاستی
خۆبژێوی لە بەرهەمی جۆ.
ئەوەشی
خستە روو، سایلۆکانی کۆمپانیای بەبازرگانی کردنی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی
عێراق لە سەرجەم پاریزگاکان جۆ لە جوتیاران وەردەگرێت و پێشبینی دەکەن بەرهەمی
ئەمساڵ لە رووی بڕ و کوالێتیشەوە باشتر بێت لە بەرهەمی ساڵانی پێشوو.