سەردێڕ:

سودانی: رێگای گەشە دەبێتە شادەمارێک بۆ پێکەوەبەستنی زۆرینەی وڵاتانی ناوچەکە

PM:09:36:07/11/2024

1232 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە مەراسیمێکدا لە بەندەری گەورەی فاو بەکارخستنی پێنج سەکۆی نوێی لە بەندەرەکە راگەیاند و بۆ یەکەمجاریش کەشتییە بازرگانییەکان لە بەندەری فاو لەنگەر دەگرن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەبەردەم عێراقێكی نوێدان کە لە بەندەری گەورەی فاوەوە دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق هێشتا پایەیەکی سەرەکییە لە ئابووریی نێودەڵەتیدا و پڕۆژەی رێگای گەشەش دەبێت بە شادەمارێک کە زۆرینەی وڵاتانی ناوچەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو کە بە دەرگای عێراق بەڕووی جیهان و ئابورییەکی نوێ ناودەبرێت، بە گوێرەی داتاکانی حکومەت تەنیا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا پێنج هێندە ئاستی تەواوکردنی کارەکانی زیادی کردووە.

بەندەری فاو خاڵی سەرەکی و دەستپێکە لە پڕۆژەی رێگای گەشە، پڕۆژەیەک کە دەیەوێت لەڕێگەی عێراق و تورکیاوە کەنداو بە وڵاتانى ئەوروپاوە ببەستێتەوە.













گەلەری