PM:06:55:07/11/2024
6676 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی لەیلان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی باوە لە سنووری لەیلان شەڕ دروست بووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی لەیلان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نزیکەی کاتژمێر ٦ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی باوە لە سنووری لەیلان بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە شەڕ دروست بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی شەڕەکەوە کەسێک
گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە. وتیشی، بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمی ئەو کەسەی دیکەش رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دوای
رووداوەکە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووە.
سۆران محەمەد – کەرکوک