سەردێڕ:

ئیدارەی دەوڵەت: پێویستە خاکی عێراق لەو شەڕەی کە لەناوچەکەدا هەیە دووربخرێتەوە

AM:10:41:07/11/2024

832 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند، پێویستە زەوی و خاکی عێراق لە کەشوهەوای شەڕی ناوچەکە ببپارێزرێت و دوور بخرێتەوە.


هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە دوای کۆبوونەوەیان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دەنگۆی بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل دوورە لە راستییەوە و تەنها پاساون بۆ هێرشکردنە سەر خاک و سەروەری عێراق.

ئاماژەی بەوەشکراوە،جەخت لەوەدەکەنەوە کە بەرژەوەندی باڵای عێراق لە بەرچاوبگیرێت و دوور بخرێتەوە لە کەشوهەوای شەڕ کە ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشی گرتووەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئیسرائیل هەوڵدەدات ئاڵۆزی و شەڕ لە ناوچەکە فراوانتر بکات و بیکێشێتە ناویەوە بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری.

دوێنێش، ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە بەکارهێنانی عێراق دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشکردن تەنها بەهانەن بۆ دەسدرێژییکردنە سەر خاکی عێراق.

پێشتریش عێراق جەختی لەوە کردبووە کەنایەوێت وڵاتەکەی ببێتە بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆ ئەو مەبەستەش لەرێگەی دیپلۆماسییەوە هەوڵدەدات کاریگەری جەنگەکە لەسەر وڵاتەکەی کەمبکاتەوە.













گەلەری