PM:11:09:06/11/2024
8312 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان نزیکەی ١١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدی سەرکەوتووی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا خەرجکرد. کاندیدی سەرکەوتووی کۆمارییەکان بڕیاری داوە لە حکومەتی نوێی ئەمریکادا ئەرکێکی پێبسپێرێت.
دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەرکی وردبینی کردنی لە کارگێڕی ئەمریکادا سپاردووە بە ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان.
یەکێکی دیکە لەو کەسانەی ترەمپ بەڵێنی داوە
لە حکومەتەکەیدا بەشدار بێت کەنەدی جونیۆرە کە برای جۆن ئێف کەنەدی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکایە و ئەرکەکەشی
لە کەرتی تەندروستیدا دەبێت.
بەپێی میدیا جیهان ئیلۆن مەسک بە گشتی ١١٠
ملیۆن دۆلاری لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپدا خەرجکردووە کە ٤٤ملیۆنیان لە ماوەی دوو هەفتەدا بووە و
بەهۆیەوە وەزارەتی دادی
ئەمریکا هۆشداری دا بە مەسک لەو پاڵپشتییەی لە ترەمپی دەکات و هاوکاریکردنی مادی
دەنگدەرانی.
ئەوەش دوای ئەوەدێتم ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکادا دۆناڵد
ترەمپ جارێکی دیکە بوو بە سەرۆکی ئەو وڵاتە و بەڵێنی چاکسازی و پاراستنی سنورەکان
و باشترکردنی ئابووری داوە.