سەردێڕ:

هۆکارەکانی زیادبوونی کێش لە وەرزی زستاندا چین؟

PM:09:34:06/11/2024

2276 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، چەندین گۆڕانکاری لە لە رۆتین و شێوازی ژیان پەیدا دەبێت کە بەشێکیان هۆکارن بۆ زیادبوونی کێش و قەڵەوی.


لەبڵاوکراوەیەکیدا دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژە بە پێنج هۆکاری گرنگ دەکات، کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش لە وەرزی زستاندا، کە بریتین لە:

١. وه‌رزش نه‌کردن و که‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه‌:

سەرما و دابەزینی پلەی گەرما دەبێتەهۆی کەم بوونەوەی ئارەزووی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چالاکیە وەرزشیەکانی وەک ڕویشتن به‌ پێ و مەلە کردن و پاسکیل سواری ، لە هەمان کاتدا مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی خواردنی بڕێکی زۆری خۆراک.

٢. تووشبوون بە خه‌مۆکی:

وەرزی زستان لە کۆمەڵێک کەس بە تێکچوونی میزاج و دڵتەنگی و زیاد بوونی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی ناسراوە ئه‌مه‌ش پاڵ به‌ هه‌ندێ که‌سه‌وه‌ ده‌نێت زیاتر په‌نا بۆ زۆر خواردنی شیرینی بەرێت وەک نەستەله و ئیشی هەویر.

٣. تێکچوونی ئاستی هۆرمۆنەکان:

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن گۆڕانکاری بەسەر ئاستی هۆڕمۆنەکان دێت وەک نزم بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان ، هەروەها بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە لێپرسراوە لە ڕێکخستنی کاتژمڕی بایۆلۆژی جەستە و کۆنتڕۆڵکردنی جەستە.

٤. خواردنی بڕێکی زیاتر له‌ خۆراک:

دوور و دێژی شەوگار دەبێتە هۆی زۆر خواردن بە هۆی بێزاری و مەلەلەوە، هەروەها هەستکردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە هۆی زیاد بوونی ئیشتها بە مەبتستی گەرم بوونەوەی جەستە.

٥. نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی ئاو:

نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی ئاو چونکه‌ له‌ که‌شی سارد که‌متر هه‌ست به‌ تینیووه‌تی ده‌که‌یت، لە هەمان کاتدا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە کە دەوڵەمەندن بە ئاو .















گەلەری