سەردێڕ:

فۆکس نیوز: ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە

AM:10:07:06/11/2024

2572 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە.


ئاژانسی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، بەپێی کۆتا خەمڵاندنەکان، ترەمپ زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکای بەدەستهێناوە.

دوێنێ پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوە چوو، رکابەری بەهێز لەنێوان دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکاندا بوو.

لە هەڵبژاردنە چارەنوسسازەکەی ئەمریکا ٢٤٤ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو و لەو ژمارەیەش پێشوەختە نزیکەی ٨٠ ملیۆنیان لەڕێگەی پۆستەوە دەنگیان داوە.

بەپێی سیستمی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی ئەمریکییەکان بەس نیە بۆ بردنەوە، چونکە ئەوەی یەکلایی دەکاتەوە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی کۆمەڵگەکانی هەڵبژاردنە کە ٥٣٨ دەنگە و دەبێت هەر کاندیدێک رێژەی ٥٠+١ ـی دەنگەکان کە دەکاتە ٢٧٠ دەنگ بەدەست بهێنێت.

دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان و پەسەندکردنی کەسی براوە، ئاهەنگەکانی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە ٢٠ ـی مانگی یەکی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت.














گەلەری