سەردێڕ:

نزیکەی ٤٠٠ ئاوارەی دیکە لە دهۆکەوە گەڕانەوە شنگال

PM:06:42:05/11/2024

1048 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی ٤٠٠ ئاوارەی دیکە لە کەمپەکانی دهۆکەوە گەڕانەوە شنگال.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەردەوامی پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئەمڕۆ ٣٦٧ ئاوارەی دیکە لە کەمپی مام رەشان لە پارێزگای دهۆکەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە شنگال.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەلایەن تیمەکانی وەزارەتەوە، هاوکاری دارایی و کەستەی فریاگوزاری و کەلوپەلی ناوماڵ بەسەر ئاوارەکاندا دابەش کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق بەردەوام ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکان دەکات بەتایبەت کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون.













گەلەری