PM:05:19:05/11/2024
4340 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە سەرژمێریدا خەڵک لەسەر بنەمای شوێنی رەسەنی خۆیان تۆمار دەکرێت نەک شوێنی نیشتەجێبوونیان، لەبارەی کەرکوکیشەوە باسی لەوەکرد، دانیشتوانی ئەو پارێزگایە بەگوێرەی سەرژمێریی ساڵی ١٩٥٧ تۆماردەکرێن.
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر سەرژمێریی دانیشتوان بڕیاردرا، ئەو کەسانەی کە خەڵکی سنووری مادەی ١٤٠ـن لەسەر ناوچەی رەسەنی خۆیان لەسەرژمێریدا تۆماردەکرێت نەک شوێنی نیشتەجێبوونیان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دانیشتوانی پارێزگای کەرکوک بە گوێرەی سەرژمێریی ساڵی ١٩٥٧
تۆماردەکرێن.
ئەوە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی عێراق لە ٢٠ـی ئەم مانگەوە
دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی لە تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە
و لە بودجەی عێراقیشدا ٣٠٠ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.