PM:04:39:05/11/2024
932 جار خوێندراوەتەوە
کارگێڕی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی مانگی ١٠ـی ئەمساڵدا، عێراق زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، کارگێڕی زانیاریی وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا عێراق شەش ملیۆن و ١٦١ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و بەراورد بە مانگی پێشووتر زیادی کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەرزترین رێژەی هەناردەکردن لە هەفتەی یەکەمی مانگی
١٠ـدا بووە و بە تێکڕا ٢٤١ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، نزمترین رێژەش لە هەفتەی
دووەمدا تۆمار کراوە و تێیدا تەنها ٧٠ هەزار بەرمیل هەناردە کراوە.
باس لەوەش کراوە، عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین نەوتیان
لە ماوەی ئەو مانگەدا هەناردەی ئەمریکا کردووە.