سەردێڕ:

دەنگدان لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا دەستی پێکرد

PM:02:23:05/11/2024

2972 جار خوێندراوەتەوە

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی ئەمریکا لە ویلایەتەکانی نیویۆرک، ڤێرمۆنت و بەشێکی شار و شارۆچکەکانی وڵاتەکە دەستی پێکرد.


ئەمڕۆ سێشەممە، هەرچەندە بڕیار بوو کاتژمێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەرێم دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دەستپێبکات، بەهۆی دووری نێوان ویلایەتەکانی ئەمریکا و جیاوازی کات تێیاندا، دەنگدان لە بەشێک لە ویلایەتەکان و شارەکان دەستی پێکردووە.

لە هەڵبژاردنەکەدا نزیكەی ٢٤٠ ملیۆن هاوڵاتی ئەمریكی مافی دەنگدانیان هەیە زیاتر لە ٩٤ هەزار ناوەندی دەنگدانیان بۆ ئامادەكراوە.

هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆكایەتی ئەمریكا چاوی تەواوی جیهانی لەسەرە و بە مێژویترین هەڵبژاردن دادەنرێت لەچەندین روەوە، بەپێی راپرسییەکانیش دەنگەكانی هەردوو ركابەرەكە کە ترەمپ و هاریس زۆر نزیکن لە یەکەوە و دیارنییە سەرۆکایەتی وڵاتەکە بۆکامیان یەژکلای دەبێتەوە.

لە هەڵبژاردنی گشتی ئەمریکادا هاوڵاتی ئەمریکی ناتوانێت راستەوخۆ دەنگبدات بە سەرۆکی داهاتوو بەڵكوو پشت دەبەستن بە کۆمەڵگەی هەڵبژاردن کە هاوڵاتییان دەنگ دەدەن بە نوێنەری پارتە سیاسییەکان لە هەر ویلایەتێک دواتر ئەم نوێنەرانە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا هەڵدەبژێرن.
ژمارەی ئەم نوێنەرانەش لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی تر بەپێی چڕی رێژەی دانیشتوانی هەر ویلایەتێك دەگۆڕێت و هاوشێوەی ژمارەی ئەندامانی کۆنگرێسە، کۆی ژمارەی ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران بەیەکەوە ژمارەی نوێنەرەکان دیاری دەکەن، بۆ نموونە ویلایەتێکی وەک کالیفۆرنیا ٥٥ نوێنەری حزبییان هەیە لە کاتێكدا ویلایەتی فیرمونت تەنها سێ نوێنەریان هەیە.

لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکاندا براوە هەمووی دەبات، بۆ نمونە ویلایەتی کالیفۆرنیا کە ٥٥ نوێنەریان هەیە ئەگەر لەو ٥٥ نوێنەرە ٣٠ کەس دەنگ بدات بە نوێنەرەکانی حزبی دیموکراتەکان کە هەڵبژاردەی سەرۆکەکەیان دۆناڵد ترەمپە ئەوا هەر ٥٥ نوێنەرەکە ناچارن دەنگ بدەنەوە بە ترەمپ، ئەمەش مانای ئەوەیە کە دەڵێن لە هەڵبژاردنی ئەمریکادا براوە هەمووی دەبات.

کەواتە، ئەگەر یەکێک زۆرینەی دەنگەکانی ئەمریکاش بە گشتی بەدەستبهێنێت ئەوا لەوانەیە نەبێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە و پێویستی بە زۆرینەی دەنگی نوێنەری حزبییەکانە نەک دەنگی گشتی هاوڵاتییان، ئەم یاسایەش رێگرە لەوەی کە ویلایەتێکی گەورەی وەک ویلایەتی کالیفۆرنیا یان نیویۆرک بتوانن کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکادا هەبێت.

بە پێی وتەی شارەزایان، هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا لەسەر ویلایەتە گەورەکان بەند نییە بەڵکو لەسەر ئەو ویلایەتانە بەندە کە بە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان ناسراون، کە روون نییە دەنگەکانیان بۆ کام حزب دەبێت و بە پێی شارەزایان ئەم ویلایەتانە گەورەترین کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی دەنگدان هەیە.

پێچەوانەی ئەوانیش ئەو ویلایەتانە هەن کە دەنگەکانیان روونە وەک ویلایەتینیویۆرک کە هەموو ساڵێک دەنگەکانی بۆ حزبی دیموکراتی ئەمریکایە.













گەلەری