سەردێڕ:

گواستنەوەی عێراق: هێڵی ئاسمانیی نوێ دەکەینەوە

PM:01:52:05/11/2024

2188 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی داهاتوودا هێڵی ئاسمانیی نوێ لەگەڵ ریاز و شارجە و دەککا و ئەندەنوسیا دەکەنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هێڵی ئاسمانیی عێراقی بە گشتی خاوەنی ٣٩ فڕۆکەیە، لە ئێستادا تەنها ٢٧ فڕۆکەیان کار دەکەن و ئەوانی دیکە بە هۆی بوونی کێشەی تەکنیکی کاریان پێ ناکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی تەکنیکی سێ لە فڕۆکەکان چارەسەر دەکرێت و دەخرێنە خزمەتەوە، ئەوانی دیکە لە ساڵی داهاتوودا کاریان لەسەر دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، لە پلانیاندایە لە ساڵی داهاتوودا لەگەڵ چوار ناوچەی نێودەوڵەتی کە بریتین لە ( ریاز، شارجە، دەککا و ئەندەنوسیا) هێڵی ئاسمانیی نوێ بکەنەوە. وتیشی، ئامانج لەم هەنگاوە بەرزکردنەوەی پەیوەندییە ئابووریی و گەشتیاریی و دووقۆڵییەکان، هەروەها راکێشانی گەشتیارانە لەگەڵ ئەو ناوچانە.













گەلەری