سەردێڕ:

عێراق دەیەوێت لەرێگەی دیپلۆماسییەوە ئاگری جەنگ لە خۆی دووربخاتەوە

PM:11:56:04/11/2024

2264 جار خوێندراوەتەوە

بڵێسەی ئاگر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوی سەندووە و عێراقیش هەوڵ و تەقەلایەتی بۆ خۆ بەدوورگرتن لە پریشکی ئاگرەکە و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە هەموو هەوڵێکیان خستووەتە گەڕ بۆ دوورخستنەوەی جەنگ.


لە کاتێکدا ئاڵۆزییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەدەستێنێت، حکومەتی عێراق دەیەوێ هەرچی کردووە خۆی بەدوربگرێت لە پریشیکی ئەو ئاگرە و نەهێڵێت نە بەڕاست نەبە چەپدا تێوە بگلێت.

بۆ ئەو مەبەستەش محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چەند ڕۆژی رابردوودا سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دۆسییە هاوبەشەکانی عێراق و تورکیا و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

هاوکات، سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقیش بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق دەڵێت دەبێت ڕێگری بکرێت لە دەستێوەردانی دەرەکی بۆ ناوخۆی عێراق بە هەموو جۆرەکانییەوە.

وتیشی، پێویستە چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت و حکومەت دەسەڵاتی بەسەر تەواوی وڵاتدا هەبێت.

پێشتریش محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، عێراق هەوڵ دەدات لە نێوان ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆڵی لایەنێکی ئاشتیخواز و نێوەندگیر بگێڕێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای پەڕینەوەی پریشکی ئاگری جەنگ لە غەززەوە بۆ لوبنان و یەمەن و سوریا، حکومەتی عێراق لە رووی کرداری و دیپلۆماسییەوە کەوتووەتە خۆی بۆ ڕێگریکردن لە تێوەگلانی لە جەنگێکی نەویستراو.













گەلەری