PM:08:53:02/11/2024
11532 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ، سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کەرکوک بە زانکۆ و پەیمانگەکانیشەوە پشووی فەرمییە.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی یەکشەممە ٣ـی١٠، دەوامی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندییەکان لە سەرتاسەری کەرکوک رادەگیرێت، جگە لە خوێندکارانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە هەمان هۆکار دەوامی فەرمی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکانیشدا رادەگیرێت.
لەلایەکی
دیکەوە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی بەرزی رێژەی
پێشبینیکراوی بارانبارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، پارێزگار و سەرپەرشتیاری
ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک کران کە بەپێی دۆخەکە، بڕیار لەبارەی پشوو یان دەوامی فەرمی
لە ناوەندەکانی خوێندن بدەن.