سەردێڕ:

کوڵاندنی هێلکە بەم شێوەیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە زیاد دەکات

PM:06:52:02/11/2024

3300 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە دەرئەنجامەکانی خواردنی هێلکە ئەگەر لە پلەی گەرمی زۆر بەرزدا بۆ ماوەیەکی زۆر بکوڵێندرێت چونکە رەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.


لە ماڵپەڕی " دەیلی مەیل"ی بەریتانیدا بڵاو کراوەتەوە، کاتێک هێلکە لە پلەی گەرمی زیاتر لە پلەی ١٧٦ـی سیلیزیدا بۆ ماوەیەکی زۆر دەکوڵێندرێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی ماددە کیمیاییەکان کە پەیوەندییان بە هەوکردن و ئەستووربوونی خوێنبەرەکانەوە هەیە.

بەپێی وتەی ئەنجێل لۆک، پسپۆڕی خۆراکی لە کەنەدا، ئەم ماددانە کاتێک دروست دەبن کە کۆلیسترۆڵی خۆراک لە پلەی گەرمی بەرزدا بۆ ماوەیەکی زۆر بکوڵێنرێت.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ماددە کیمیاییانە دەبنە هۆی زیادبوونی فشاری ئۆکسجینی کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی خانەکان و ئەگەری تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە زیاد بکات.

بۆ کەمکردنەوەی مەترسی دروستبوونی ئەم ماددە زیانبەخشانە، باشترە هێلکە لە پلەی گەرمیی مامناوەندا بۆ ماوەیەکی کەم بکوڵێنرێت، هەروەها باشترە لە کاتی سوورکردنەوەیدا زەیتی سروشتی بەکاربهێندرێت ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

جێگەی باسە سەرەڕای مەترسییە ئەگەرییەکان، هێلکە وەک خۆراکێکی دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکیەکان دەمێنێتەوە، ئەمەش بەشدارە لە دابەزاندنی کێش و دروستکردنی ماسولکەکان و باشترکردنی تەندروستیی دڵ، بەهۆی بڕێکی زۆر لە پرۆتین و ترشە ئەمینییەکان و ماددە خۆراکییە سوودبەخشەکان، بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی تەندروست ئامادە بکرێت و لە کاتی گونجاودا بخورێت.













گەلەری