AM:11:41:02/11/2024
1124 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە ناردنی چەندین فڕۆکەی جەنگی و هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هێزانە لە چەند مانگی داهاتوودا دەگەنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا هەموو رێوشوێنێک دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە.
باسی لەوەش کردووە، ناردنی ئەو هێزانە بۆ بەرگریکردنە لە سەرباز و
هاوڵاتییە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها
رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.
پنتاگۆن ئاشکراشی کردووە، فهرمانی
بڵاوكردنهوهی زیاتری فڕۆكه تێكشێنهرهكانی مووشهكی بالیستی و پۆلی فڕۆكهی
جهنگی و فڕۆكهی گوێزهرهوه و چهندین فڕۆكهی بۆمبهاوێژی دوور مهودا لەوانەفڕۆکەى بی ٥٢ له ناوچەکە
دەرکردووە.