سەردێڕ:

زیلینسکی بۆ هاوپەیمانەکانی: ئەزمونی جەنگێکی پێشکەوتوو دەکەین

AM:09:48:02/11/2024

1588 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، کۆریای باکوور گەیشتووە بە ئاستێکی پێشکەوتوو لە بەرهەمهێنان و دروستکردنی چەکو سەربازەکانیشی شانبەشانی سەربازە روسیەکان لە جەنگی ئۆکرانیادا شەڕدەکەن.


ئەمڕۆ شەممە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکدا بۆ هاوپەیمانانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە کۆریای باکو ئەگەر نا جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدار.

ئەوەشی خستە روو، یەکەم کاروانی سوپای کۆریای باکوور لەسەر سنورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکراون و سوپای ئۆکرانیاش ناچارە رووبەڕوویان ببێتەوە.

باسی لەوەش کردووە، کیێڤ هەموو ئەو خاڵانەی دیاری کردووە کە سەربازانی کۆریای باکوور لێی جێگیرکراون بەڵام بەهۆی نەبوونی چەنکی پێویست نەیانتوانیوە رووبەڕوویان ببنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، جەنگی روسیا و ئۆکرانیا نزیکەی سێ ساڵە بەردەوامی هەیە و بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە روسیا داوا دەکات سەرجەم ئەو خاکەی پێندرێت کە سەربازانی وڵاتەکەی لە ماوەی جەنگدا دەستیان بەسەردا گرتووە و ئۆکرانیا پەشیمان ببێتەوە لە بەئەندامبوون لە ناتۆ، لە وەڵامیشدا ئۆکرانیا دەڵێت، سازش لەسەر خاکی وڵاتەکەیان ناکەن.













گەلەری