PM:10:29:01/11/2024
1172 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتی گشتیی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزە رایگەیاند، لە ماوەی مانگی ١٠ـی رابردوودا، ٥٨ بومەلەرزە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق تۆمار کراوە. دەشڵێت، گوڕی بومەلەرزەکان لەنێوان ١ بۆ ٦ پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
ئەمڕۆ هەینی، دەسەڵاتی گشتیی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا ٥٨ بومەلەرزە لە عێراق تۆمار کراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ٢٠ بومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق و ئەوانی دیکە لە نزیک
سنوورەکانی عێراق روویان داوە.
باس لەوەش کراوە، گوڕی بومەلەرزەکان لەنێوان ١ بۆ ٦ پلەی رێختەردا
بوون و قوڵاییەکانیان لەنێوان ٢ بۆ ٣٩ کیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە بووە.
بومەلەرزە رووداوێکی سروشتییە و دەکرێت لە هەر کات و سات و شوێنێکدا
رووبدات، هەندێک وڵاتیش کە دەکەونە سەر هیڵە چالاکەکانی بوومەلەرزە، دەکرێت زیاتر
رووبەڕووی ئەو رووداوە ببنەوە.