سەردێڕ:

ئیسپانیا؛ ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەوە ٢٠٠ کەسی تێپەڕاندووە

PM:06:20:01/11/2024

1068 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا رایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو لافاوەی کە چەند رۆژێکە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری وڵاتەکەی گرتووەتەوە، بۆ زیاتر لە ٢٠٠ کەس بەرز بووەتەوە.


دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەش کردووە، هێشتا ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەکان بێسەروشوێنن، هەربۆیە پێشبینی دەکرێت ئاماری گیانلەدەستدان زیاتر بەرز ببێتەوە.

باسیان لەوەش کردووە، تا ئێستا هەزار و ٦٤ سەرباز بەشدارن لە هەوڵەکانی گەڕان و فریاکەوتنی دانیشتوانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

ماوەی چەند رۆژێکە بارانێکی بەخوڕ و بایەکی بەهێز رووی لە ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی ئیسپانیا کردووە و بەهۆیەوە لافاوێکی بەهێز لە ڤالێنسیا و ناوچەی ئەندەلوس دروست بووە.













گەلەری