وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگەیاند، ٤١ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانیایان تێکشکاندووە كه هه‌وڵیانداوه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕوسیا بكه‌نه ئامانج.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، له‌نێوان كاتژمێره‌كانی شەوی رابردوو، هه‌وڵێكی كیێڤ بۆ ده‌ستپێكردنی هێرش به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دژی ئامانجه‌كانی ناو خاكی روسیا پوچه‌ڵكرایه‌وه.
باسى لەوەشکردووە، به‌رگری ئاسمانی ٢٠ فڕۆكه‌ی
بێفڕۆكه‌وان له ئاسمانی پارێزگای كورسك و ١٣ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌سه‌ر برایانسك
و چوار فڕۆكه‌ی سه‌ر ئۆریۆل و سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌سه‌ر بێل گۆرۆد و یه‌ك فڕۆكه‌ی
بێفڕۆكه‌وانی به‌سه‌ر كۆماری كریمیا خستوه‌ته خواره‌وه.
ئاشكراشی كردوه، ئه‌و هێرشه به‌ته‌واوی
پوچه‌ڵكرایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت و هیچ زیانێكی گیانیشی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
پێشتر، سوپای روسیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ناوچەی سیلیدۆفی
کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٠ هەزار کەسە لەژێر دەستی
سوپای روسیادایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، جەنگی روسیا و ئۆکرانیا نزیکەی سێ ساڵە
بەردەوامی هەیە و بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە روسیا داوا دەکات سەرجەم ئەو خاکەی
پێندرێت کە سەربازانی وڵاتەکەی لە ماوەی جەنگدا دەستیان بەسەردا گرتووە و ئۆکرانیا
پەشیمان ببێتەوە لە بەئەندامبوون لە ناتۆ، لە وەڵامیشدا ئۆکرانیا دەڵێت، سازش
لەسەر خاکی وڵاتەکەیان ناکەن.