سەردێڕ:

مەحمود مەشهەدانی وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

PM:09:57:31/10/2024

3220 جار خوێندراوەتەوە

پاش جیاکردنەوەی دەنگەکانی گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، کاندیدی سوننەکان (مەحمود مەشهەدانی) بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بوو بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.


دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کاندیدی سوننەکان (مەحمود مەشهەدانی) بە بەدەستهێنانی ١٨٢ دەنگ وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

هەر بەپێی ئەنجامەکان، سالم عیساوی کە رکابەری سەرەکی مەحمود مەشهەدانی بوو، توانی تەنها ٤٢ دەنگ بەدەست بهێنێت، هاوکات عامر عەبدولجەبار توانی هەشت دەنگ بەدەست بهێنێت، ٣٩ دەنگیش پووچەڵ بوون.

مەحمود مەشهەدانی سیاسەتمەدارێکی عێراقییە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٨ـە لە بەغدا، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی پزیشکی بەدەستهێناوە، لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە بەشداری لە پڕۆسەی سیاسیدا کردووە و یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی سوننە، ساڵی ٢٠٠٦ تاوەکو ٢٠٠٩ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی کردووە، یەکەم سەرۆکی پەرلەمان بووە لەدوای رووخانی رژێمی بەعس.
 

 














گەلەری