سەردێڕ:

کەرکوک؛ لە سێ رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون

PM:07:51:31/10/2024

1004 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوک بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، لە سێ رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.


چاوگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکەم رووداو لەسەر رێگای کەرکوک-حەویجە روویداوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەش کردووە، لەدوای رووداوەکە تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد.

ئەوەشی خستووەتە روو، دووەم رووداو لەسەر رێگای کەرکوک-ریاز لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم و تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنیدا روویداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

چاوگەکە وتیشی، سێیەم رووداو لەسەر رێگای کەرکوک-تکریت روویداوە و تێیدا دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندا داوە، لە ئەنجامیشدا دوو کەس بریندار بوون، لەدوای رووداوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.













گەلەری