سەردێڕ:

وەزارەتی پلاندانان: عێراق وەرگرتنی گەنمی بۆ ساڵی داهاتوو بەڕێژەی ٥٠٪ کەمکردەوە

AM:09:26:31/10/2024

1264 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ وەرگرتمی گەنم لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێژەی ٥٠٪ کەمبکاتەوە و پشکى هەرێمیش بە ٤٠٠ هەزار تۆن دیاریکراوە.


وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی کاربەڕێکەر بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ساڵی داهاتوو هەر تۆنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار وەربگرێت و لە تەواوی عێراقیشدا بڕی سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تۆن وەردەگیرێت.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی مانەوەی ٨٠٣ ملیار دیناری پارەی جوتیاران کە تاوەکو ئێستا خەرجنەکراوە، هەروەها کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا و کێشەی مانەوەی گەنم لە سایلۆکاندا، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە ساڵی داهاتوو وەرگرتنی گەنم بەراورد بە ئەمساڵ بۆ نیوە کەمبکاتەوە.

ساڵی رابردوو عێراق زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن گەنمی جوتیارانی وەرگرت و بەشی هەرێمی کوردستانیش نزیکەی ٧٠٠ هەزار تۆن بوو.













گەلەری