سەردێڕ:

سبەی کۆبوونەوەى چوار قۆڵى تایبەت بە رێگاى گەشەپێدان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

PM:05:35:30/10/2024

1220 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ کۆبوونەوەى چوار قۆڵى تایبەت بە رێگاى گەشەپێدان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و تێیدا عێراق راپۆرتێک سەبارەت بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانى پڕۆژەکە پێشکەش بە قەتەر و ئیمارات و تورکیا دەکات.


میدیاکانى عێراق بڵاویان کردەوە، سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەى چوار قۆڵی وەزیرانی گواستنەوەی عێراق، قەتەر، ئیمارات و تورکیا لەبارەى رێگەی گەشەپێدان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و تیایدا وەزیرى گواستنەوەى عێراق دوایین زانیارییەکان لەبارەى بەرەوپێشچوونەکانى کارەکانى پڕۆژەکە دەخاتەڕوو.

پڕۆژەى بنیادنانى رێگاى گەشەپێدان کە ئامانج لێى بەستنەوەى ناوچەى کەنداوە بە تورکیا و ئەوروپا، لە ئێستادا گەیشتووەتە کۆتایی قۆناغى دیزاین و بە ١١ پارێزگاى عێراقدا تێدەپەڕێت کە لە بەندەری فاو دەستپێدەکات و درێژدەبێتەوە بۆ باکوورى کوردستان و تورکیا.

رێگەى گەشەپێدان درێژییەکەى هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەترە و تێچووی ١٧ ملیار دۆلارە، ١٠ ملیار دۆلار دەدرێت بە شەمەندەفەری کارەبایی و نزیکەى حەوت ملیار دۆلاریشى تێچووی دروستکردنی هێڵە ئاسنینەکە دەبێت، بڕیاریشە تاوەکو ساڵى ٢٠٢٨ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو ببێت.













گەلەری