سەردێڕ:

پڕۆسەی ژماردن بۆ سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق لە ١٥ پارێزگا بە نزیکەیی تەواو کراون

PM:01:40:30/10/2024

1648 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بۆ ئامادەکاری ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان پڕۆسەی ژماردن بەرێژەی ٩٩٪ لە ١٥ پارێزگادا تەواو کراون.


عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی وەزارەتی پلاندانان وەک ئامادەکارییەک بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، پڕۆسەی ژماردن لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە دەستی پێکردووە.

باسی لەوەش کردووە، وەزارەتی پلاندانان بەگوێرەی پلان و بەرنامە کار دەکات بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق.

بڕیارە ٢٠ی مانگی داهاتوو پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دوو رۆژ کراوەتە پشووی فەرمیی لە سەرتاسەری عێراقدا.













گەلەری