وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پشکی نۆیەم بەشەئاردی ئەمساڵ ئامادە کراوە و لەمڕۆوە بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەسیر داود غورەیری وەزیری بازرگانیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەمڕۆوە پشکی نۆیەم بەشەئاردی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای بریکارەکانی خۆراک پڕۆسەی دابەشکردنی بەشەئاردەکە
سەرەتا لە ناوچە هەژارنشینەکانەوە دەست پێدەکات و پاشان بۆ هاوڵاتیانی دیکە.
باسی لەوەش کرد، لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لە کوالێتی و بڕی ئەو بەشەئاردەی
دیاری کراوە، هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.
وتیشی، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین مانگانە لە وادەی خۆیدا سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی پێکهاتەکانی بەشەخۆراک".