PM:05:15:29/10/2024
844 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک لەمەوبەر دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی ٢٠٨ پەرلەمانتار دەستی پێکرد، بڕیاریشە دەنگ لەسەر رەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی ئەو خانوو و زەویانە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان بدرێت، کە لە رابردوودا و بە بڕیاری (مەجلیسی قیادەی سەورە)ـی رژێمی پێشوو دەستیان بەسەردا گیراوە.
هاوکات، لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر پێشنیاری یاسای باری کەسێتیی ژمارە ١٨٨ـی ساڵی ١٩٥٩ بۆ هەردوو ماددەی ٢ و ١٠ دەدرێت.
بڕگەیەکی دیکەی دانیشتنەکە دەنگدانە لەسەر هەمواری
دووەمی پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە ٢٧ بۆ ساڵی ٢٠١٦.
بڕیارە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای خانەنشینکردنی
ئەندامانی حەشدی شەعبی بدرێت و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پاراستنی
خاوەندارێتیی بیروباوەڕ تەواو بکرێت.