سەردێڕ:

سەرۆکی ئۆکرانیا: لە ئێستادا سێ هەزار سەربازی کۆریای باکوور گەیشتوونەتە رووسیا

AM:09:12:29/10/2024

1820 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە ئێستادا سێ هەزار سەربازی کۆریای باکوور گەیشتوونەتە رووسیا.


ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە ئایسلەندا رایگەیاند، لە ئێستادا سێ هەزار سەربازی کۆریای باکوور لەسەر خاکی رووسیا هەن.

وتیشی، بەگوێرەی دەزگای هەواڵگرییان، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیان بەرزبکرێتەوە بۆ ١٢ هەزار سەرباز.

لەو بارەیەوە، سابرینا سینگ جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، ناردنی سەربازی کۆریای باکوور بۆ رووسیا و مەشقکردنیان لەوێ دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هێزەکانی رووسیا لە نزیک ئۆکرانیا لە هەفتەکانی داهاتوودا.

ئەوەشی خستە روو، ئەو رووداوانە کاریگەریی لەسەر جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا جێدەهێڵن.













گەلەری