سەردێڕ:

کام لە ملیاردێرەکان زۆرترین پارەی بەخشیوەتە کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمریکا؟

PM:05:54:28/10/2024

1760 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتێکی فاینانشەڵ تایمز، تاوەکو ئێستا ١٤٤ ملیاردێری ئەمریکا پارەیان وەک هاوکاری بەخشیوەتە دوو کاندیدەکەی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە و لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ تا ناوەڕاستی مانگی ١٠ـی ٢٠٢٤ سێ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلاریان داوەتە ئەو دوو کاندیدە.


فایناشەڵ تایمزی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا یەک لەسەر سێی ئەو پارانەی لە کەمپینەکەیدا کۆی کردووەتەوە لە ملیاردێرەکانەوە بووە.

باس لەوەش کراوە، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ تا ناوەڕاستی مانگی ١٠ـی ٢٠٢٤ سێ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلاریان داوەتە ئەو دوو کاندیدە کە ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆنی بۆ کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان و یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆنی بۆ دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بووە.

ئەوەش هاتووە، بێڵ گەیتس دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت و یەکێک لە ملیاردێرەکانی ئەمریکا و جیهان ٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاری بانگەشەی هەڵبژاردن بەخشیوەتە کامالا هاریس و داستن موسکوفیتز کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی فەیسبووک ٣٨ ملیۆن دیناری بەخشیوەتە هاریس.

ئاماژە بەوەش کراوە، مایکڵ بلومبێرگ سەرۆکی پێشووی شارەوانی نیویۆرک ١٩ ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە بانگەشەی هەڵبژاردنی دیموکراتەکان کردووە و رێد هۆفمان دامەزرێنەری کۆمپانیای لینکد ئینیش ١٠ ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە هاریس کردووە.

هاوکات، تیمۆسی میلۆن کە یەکێکە لە بازرگانە بەناوبانگەکانی ئەمریکا ١٥٠ ملیۆن دۆلاری پێشکەش کردووە بە ترەمپ کە ٤٥٪ـی تێچووی کەمپینی بانگەشەکەی دەکات و ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و دەوڵەمندترین پیاوی جیهان ١١٨ ملیۆن دۆلاری داوەتە ئەو کەسانەی لایەنگری ترەمپ دەکەن و بڕیاریشە ئەم مانگە زیاتر کە ٩٢ ملیۆن دۆلار ببەخشێتە لایەنگرانی ترەمپ.













گەلەری