سەردێڕ:

سودانی: پشکی ئاوی عێراق زامنکراوە

PM:05:22:28/10/2024

1016 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چەندان رێککەوتنیان بۆ پاراستنی ژینگەی عێراق واژۆکردووە و بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەهوارەکان دەکەن. دەشڵێت، "پشکی ئاوی عێراقمان زامنکردووە".


ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە دۆخی ژینگەیی ئەهوارەکاندا وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد، حکومەتی عێراق بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ژینگەیی ئەهوارەکان دەکات و ئاویان بۆ داببین دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی جەنگ و ئەو بارودۆخە قورسانەی عێراق پێیاندا تێپەڕیوە یەکێکە لەو وڵاتانەی رووبەڕووی زۆرترین گۆڕانکاری دەبێتەوە لە کەشوهەواکەیدا.

ئەوەشی خستە روو، حکومەتی عێراق لەرێگەر واژۆکردنی چەندان یاداشتی لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەوە هەڕەشەکان بۆ سەر ژینگە و ئاوی وڵاتەکەی کەمدەکاتەوە.

لەبارەی ئاوی عێراقیشەوە، سودانی رایگەیاند، عێراق لەڕێگەی رێکخستنی بەڕێوەبەرایەتییەکی هاوبەش بۆ ئاوی دیجلە و فورات بەپێی یاسا عێراق پشکی ئاوی وڵاتەکەی زامنکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراق بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە و لە ماوەی رابردوودا ئەهوارەکان کە یەکێکن لە سیمانی ژینگەی عێراق بەهۆی وشکەساڵییەوە رووبەڕووی مەترسی لەناوچوون بوونەوە.













گەلەری