AM:09:04:28/10/2024
1856 جار خوێندراوەتەوە
به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا دوپاتیكرده‌وه پێویسته ده‌ست به دانوستاندن بكرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئۆكرانیا.
ئه‌ندرێ ئێرماك به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هەبووە و کێشەی ئۆکرانیا چارەسەر بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو،
سه‌رۆكی ئۆكرانیا هه‌رگیز ئاماده‌یی خۆی بۆ دەستبەرداربوونى خاكی وڵاتەکەى ده‌رنه‌بڕیوە
بەڵام ئاماده‌یه بۆ دانوستان.
ئەمە لەکاتێکدایە،
پێشتر ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی رووسیا ئاماژەی بەوەشکردبوو، دانوستانەکە پێویستی بە
کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا هەیە لە تەواوی خاکی ناوچە نوێیەکانی رووسیا، کە مەبەست
لێی ئەو ناوچانەیە لە رۆژهەڵات و باشورى رۆژهەڵاتى ئۆکرانیا کۆنترۆڵی کردون.