PM:08:42:27/10/2024
948 جار خوێندراوەتەوە
جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان ژمارەیەک نەخۆشخانەی نوێ دروست دەکەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێک لە نەخۆشخانەکان کە ٢٠٠ قەرەوێڵەییە تەواو دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی رەزوقی لامی جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان تا کۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی گەورە لە کەرتی تەندروستیدا جێبەجێ دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، کردنەوەی نەخۆشخانەی نوێی
گەورە لە عێراقدا بەشێک دەبێت لە پڕۆژەکان و بڕیارە لەمساڵدا بەشێکی زۆری پڕۆژەکان
تەواو بکرێن.
باسی لەوەش کرد، یەکێک لە نەخۆشخانەکان کە ٢٠٠
قەرەوێڵەییە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.
لای خۆشییەوە، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستیی
عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی کارنامەی حکومەت، بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی
تایبەت بە دروستکردنی نەخۆشخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکانی دیکە بۆ پێشکەشکردنی
باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتیان.
وتیشی، ساڵی داهاتوو ١٥ نەخۆشخانەی نوێ تەواو دەکرێن و دەچنە خزمەتەوە، دەیان سەنتەری تەندروستیش دەکرێنەوە.