PM:03:27:27/10/2024
764 جار خوێندراوەتەوە
زریان و تۆفانێکی بەهێز کە ناسراوە بە زریانی ترامی وڵاتی فلیپینی گرتووەتەوە بەهۆیەوە نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، بە تەنهاش لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە هەندێ ناوچە ئاستی ئاو نزیکەی دوو مەتر بەرزبووەتەوە.
دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی فلیپین رایگەیاندووە، لە ئەنجامی بای بەهێز و بارانی بەخوڕ، زریانی ترامی دروست بووە و سەدان شار و شارۆچکەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی نیو ملیۆن کەس.
میدیا جیهانیەکانیش دەڵێن، بەتەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا
لە هەندێکی ناوچەی فلیپین ئاستی ئاو یەک بۆ دوو مەتر بەرزبووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر
لە دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس زیانیان بەرکەوتووە.
فێردیناند مارکۆس، سەرۆکی فلیپینیش رایگەیاند، چەندین
ناوچەی وڵاتەکەی ژێرئاو کەوتووە و گەیاندنی هاوکاری و رزگارکردنی هاوڵاتییانی ئەو
ناوچانە قورس بووە.