PM:07:15:26/10/2024
896 جار خوێندراوەتەوە
ژمارەیەک جوتیاری گوندی مەنسوری سنووری داقوق لە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، هەشت جوتیاری کورد لەکاتی دروێنەکردنی بەرهەمی کونجی لە زەوییەکانی خۆیان، لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەک جوتیاری گوندی مەنسور لە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەشت جوتیاری کورد لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیر کران و لە ئێستادا لە بنکەی پۆلیسی داقوق دەستبەسەر کراون.
ئاماژەیان بەوەش کرد، ئەو جوتیارانە سەرقاڵی دروێنەکردنی بەرهەمی کونجی بوون
لەسەر زەوییەکانیان، بەڵام لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە بەهۆی ئەوەی زەوییەکانیان کێشەی
لەسەرە دەستگیر کراون.
باسیان لەوەش کرد، سوپا بەبێ هەبوونی فەرمانی دادگا ئەو جوتیارانەی دەستگیر
کردووە.
سۆران محەمەد – کەرکوک