بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان پلانێکی ئاشکرا کرد بۆ هێنانی وەبەرهێنانی گەورە بە هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت بەجۆرێک ئەو پڕۆژانە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی ٣٥ هەزار هەلی کار.
محەمەد نەجار بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان هاوکاری کەرتی تایبەت دەکات بۆ ڕاکێشان و هاوکاریکردن لەگەڵ وەبەرهێنان، یەکێک لەو نموونانەش گرێبەستەکانیانە لەگەڵ کۆمپانیایەکی سویدی، کە لەم دواییانەدا کۆتاییان هات.
باسی لەوەش کردووە، ئامانجیان دروستکردنی
ناوچەیەکی پیشەسازی یان ناوچەیەکی ئابوورییە کە ببێتە سەکۆیەک بۆ وەرگرتنی وەبەرهێنەرانی
دیکە لە بوارەکانی پیشەسازی یان کشتوکاڵ و لە تەواوی ئەو بوارانەی کە سندوقەکە پاڵپشتی
دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم ئەزموونە دەتوانێت
٣٠ تا ٣٥ هەزار هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە ماوەی ١٠ ساڵدا برەخسێنێت.
ڕوونیشی کردەوە، لەو جۆرە پڕۆژانە سەرمایەدارە
عێراقییەکان ڕێژەیەک قازانج وەردەگرن، هاوڵاتی عێراقی ڕێژەیەک وەردەگرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە
دەچێتەوە بۆ کۆمپانیای وەبەرهێنەر.