سەردێڕ:

گروپی جی حەوت: ٥٠ ملیار دۆلار قەرز لە پارەی روسیا دەدەینە ئۆکرانیا

AM:11:06:26/10/2024

1400 جار خوێندراوەتەوە

گروپی جى حەوت رایگەیاند، بڕی ٥٠ ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی روسیا بە قەرز دەدەنە ئۆکرانیا بە مەبەستی ئاوەدانکردنەوەى وڵاتەکە.


گروپی جی حەوت لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوە کردووە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەست دەکەن بە پێدانی قەرزەکە و هەریەک لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و چەندین وڵاتی دیکە هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن بۆ دانەوەی قەرزەکەی.

هاوکات، ئەمریکا ٢٠ ملیار دۆلار، لە کۆی قەرزەکە دابین دەکات، هاوکات یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن و وڵاتانی دیکە ٣٠ ملیار دۆلار دابین دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە وڵاتانی هاوپەیمان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستیان کرد بە بلۆککردنی پارەکانی روسیا لە وڵاتەکەیان و بڕیاریان دا لەو پارانە ئۆکرانیا ئاوەدان بکرێتەوە و بەپێی وتەی شارەزایانیش ئاوادانکردنەوەی ئۆکرانیا ملیاران دۆلار و دەیان ساڵی دەوێت.













گەلەری