وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان کە لە ٢٠ـی مانگی داهاتووەوە دەست پێدەکات، دوو هەفتە دەخایەنێت.
ئەمڕۆ هەینی، عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە پارێزگاکانی عێراق ٩٦٪ـی کارەکانی پەیوەست بە ژماردن و ژمارەدان بە خانوو و باڵەخانەکان بۆ پڕۆسەی سەرژمێری تەواو کراون، لە هەرێمی کوردستانیش رێژەکە گەیشتووەتە ٦٥٪.
ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی سەرژمێرییەکە لە وادەی خۆیدا لە ٢٠ـی ١١
دەست پێدەکات و تاوەکو ٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەش کرد، ١٢٠ توێژەر کە لە ئێستادا راهێنانیان پێ دەکرێت
بەشدار دەبن لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە.
پێشتریش، وتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی
عێراق بە هەرێمیشەوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێر دوای پڕۆسەکە رادەگەیەنرێت، بەڵام ئەنجامی
کۆتایی بە تەواوی وردەکارییەکانەوە، لەماوەی دوو مانگ یان کەمتر لەدوای پڕۆسەکە بۆ
رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ٢٠ـی مانگی ١١ـی ئەمساڵ، سەرژمێریی
گشتیی لە عێراق ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دەبێتە یەکەم سەرژمێری لە دوای ساڵی ١٩٩٧ـەوە
کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.